ئاڵای سەردەم

 

  دڵی ئەمرۆكە بووەتە گیرفان

  پارەش دەچێتە لای پیاوی نەزان

  شیعرو هونەرو ئەدەب و قەڵەم

  بوونەتە وێردی گیانەڵای سەردەم

  هەر كەس بۆ پلەو پایە لەگەڕە

  ئەمە دروشمی چەرخی چەپ گەڕە

  شیعرێك نانێكی گەرم ناهێنێ

  قووتی نێو دەممان بەدكار دەیڕفێنێ

  كەس لەشاعیرو شیعر ناپرسێ

  ئەزموونی مێژوو ستەم دەینووسێ

  چاو لەپشت سەرو پێ لەجێی دەستە

  كورسی رازاوە تاسەو مەبەستە

  ئەوین لەگۆشەی شەقاما ماتە

  خوێن رشتن ئاڵای بەرزی وڵاتە

  قسەو باس هەمووی بەدزی دەكرێ

  كیژۆڵەو لاومان ناڕەوا دەمرێ

 

ستار ئەحمەد

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved