ئه‌ندێشه‌

ستار ئه‌حمه‌د

 

وێنه‌كه‌ت وه‌ها هه‌ژانمی

په‌نجه‌كانم پێنووس ناگرن

هه‌تا ئێستا نه‌مزانیبوو

چیاكانمان په‌ری ده‌گرن

.....................................

چی بنووسم شایانت بێت

وشه‌ ناگا به‌ نبو نیگات

شیعر به‌رۆكی دائه‌دڕێ

داڵده‌ بۆ گه‌ردنت ده‌بات

..............................

ئه‌و چاوانه‌ت پێده‌كه‌نن

بزه‌ له‌لێوانت ئه‌دزن

چی به‌هارێكی رازاوه‌ی

چرۆكانت ته‌ڕو سه‌وزن

............................

تۆ بارانێكی ناوه‌ختی

به‌بارینت نوور ده‌بارێ‌

هێنده‌ به‌باڵاتما روانی

دیده‌كانم كه‌وتنه‌ خوارێ‌

.............................

قه‌ڵه‌م نه‌خشه‌ی كوێت بكێشێ

نیشتمانی شه‌ڕو كێشه‌م

له‌جوانیتا توامه‌وه‌

كانگای خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌م

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved