| ||
|
||
ئاوێنە
ستار ئەحمەد
جه‌سته‌ی ورد‌و خاشم لاپه‌ڕه‌ی ده‌م ره‌شه‌بایه كۆمكه‌ره‌وه بمكه په‌نجه‌ره‌ی ژووری ته‌نیای ئه‌م دنیایه له‌سۆنگه‌ی منه‌وه لهزامهكانی رۆژگار بڕوانه دیمه‌نی خۆت جوان بكێشه له‌سووچێكی ره‌نگی ئاڵما گوزه‌ر بكه بهخوناوی جه‌سته‌ی شه‌كه‌تی خه‌یاڵما دوور هه‌ڵكشێ بۆ ره‌هه‌ندی ئاودیوبوون و پارچه‌ی ئاوێنه‌ی روانین خۆت له‌مندا بدۆزه‌وه من له‌خۆتا بتوێنه‌وه په‌یكه‌رێك له‌خوێن بكێشه رۆحت ئالووده‌ی ناخی كه بچۆره‌وه ئه‌و كاتانه‌ی تاریكی خه‌ونت قووت ده‌دا ته‌م ده‌بێته شنه‌ی باڵت هه‌ور گه‌ردنت ماچ ده‌كا خۆر هه‌ناوت ده‌بزوێنێ رۆحم له‌باڵات گرێده بفڕه به‌سه‌ر دورگه‌ی زاما له‌كوێ نمهیهكت بینی سه‌به‌ته‌یه‌ك له‌گوڵ رۆكه تۆوی ئه‌وین له‌جه‌رگی خاكا بڕوێنه رۆحی بزێوم هه‌ڵگره‌و جه‌سته‌ی خۆتی بهبهراكه
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
|
||