بەوتەی تۆ تەفرە ناخۆم

 

بێ ویژدانی

درۆ پیشەی چەند ساڵەتە

بەهەستی خەڵك یاری دەكەی

چۆن ناخ و دەرونمت سووتان

لەعومری خۆت نەكەی ئۆخەی

 

شەوان دەڵێی خۆشم دەوێی

كەرۆژیش دێت پەشیمانی

تۆ كیژێكی باڵا گڕی

پەروەردەی تەفرەو تاوانی

 

تۆ نەبووی دەتوت ئازیزمی

كەچی ئەمڕۆ جەلاد ئاسا

كۆرپەی دەروونمت هەڵواسی

بەبێ گوناهو بێ یاسا

 

بڕۆ سەد حەیف ..

بۆ ئەو دڵەی بەتۆم داوە

تۆ تێناگەی لەئەوین و

هەستی شاعیرو هۆنراوە

 

بڕۆ چیتر

بەوتەی تۆ تەفرە ناخۆم

گریانم دێت بۆ بێ هەستیت

خەفەت لە نەفامیت دەخۆم

 

سۆزلە ناخی دڕندە بێت

لەجەستەی تۆ بەدی ناكرێ

بۆیە دڵم لەت لەت دەكەم

گەر هەنگاوی تۆ هەڵگرێ

 

ستار ئەحمەد

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved