| ||
|
||
جه‌ژنه‌زا
ستار ئه‌حمه‌د
له شه‌هوه‌تی بادا باران گریا چاوی ئاسمان ئاوسبوو هه‌نارێك ستیانی داكه‌ند كۆرپه‌ی رۆژی له‌نێو مستبوو چۆله‌كه‌یه‌ك ده‌نووكی له‌خوێنی گوڵا وه‌ردا لانه‌ی چڵێك به‌ده‌م زریانه‌وه دوانیگای هه‌ڵوه‌ران باخچه تێر بوو له نیگای تۆ روتبووه‌وه شه‌هوه‌تی ئه‌سرینی باران هه‌ر گه‌ڵابوو ده‌بووه چه‌تر بۆ هه‌ڵاڵه ئه‌ستێره ده‌رژایه ده‌ریاو با فووی ده‌كرد له دواساتی ماڵاوایی تاریكی ژێر نوێنه‌كه‌م شه‌وگار گلێنه‌ی هه‌ڵوه‌ری دا بارییه سه‌ر وێنه‌كه‌م ئاسمان سترانی ده‌ووت و با چه‌پڵه‌ی خۆشی لێده‌دا تۆش شه‌هوه‌ت ده‌یگریانی به‌یانی له‌سنگی بادا چه‌ندێ كیژۆڵه‌ی شیعرم بوون سكیان پڕبوو به گۆرانی
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||