| ||
|
||
چرۆی هیوا
ستار ئه‌حمه‌د مه‌ڕۆ مه‌ڕۆ جێم مه‌هێڵه ئه‌م كۆچه‌ی تۆ ناره‌وایه كوا دڵسۆزێك به شێوه‌ی من هه‌تا مردن له گه‌ڵتایه چۆن دڵت دێ جێم دههێَڵی كێ ئازارم كه‌م كاته‌وه گه‌ر تۆ هاوڕێی ژینم نه‌بی خه‌م هه‌ناوم ده‌خواته‌وه له‌م شاره‌دا له‌من وێڵ تر بڕواناكه‌م به‌دی بكرێ وا مه‌زانه بێ سۆزی تۆ چرۆی هیوای تاسه‌م ده‌مرێ نامه‌وێ له پاش كۆچبارت ده‌ست به ئه‌ژنۆ رابمێنم به‌ڵام تا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌مرم له ئه‌وینت واز ناهێنم چونكه گیانه په‌یمان شكێن هیچ خاكێك نایگرێته خۆی رۆژێك ده‌بێ رێگای كۆچت به ئه‌شكی چاوانت بشۆی
|
||
Qadirzada.com © 2009 -2022. All rights reserved
|
||