| ||
|
||
دیوانێكی خوێناوی
ستار ئه‌حمه‌د
بۆ پێشوازیت به دیوانێكی برینداره‌وه خوێن له ووشه‌كانی ده‌چۆڕا شیعره‌كانم چاویان به گۆشه‌ی هه‌وارگه‌ی خه‌مه‌كانی تۆ ده‌گێڕا له سێبه‌ری ئه‌ستێره‌یه‌كی داگیرساوا له‌سه‌ر خوێنی شیعری ناسك په‌یڤی سه‌ربڕاو ناو نیشانی بێ ده‌روازه راوه‌ستابووم چاوه‌ڕوانی بزه‌یه‌كی تاراوی لێوی تۆم ده‌كرد خۆمن كه ووشه‌یه‌كم سه‌رده‌بڕن گۆڕێك له ناخما شین ده‌بێت برینێك له لێوی تۆ ده‌چێت له قه‌فه‌سی سنگمه‌وه ده‌ر ئه‌په‌رێ گلێنه‌كانم ده‌بنه دیوانێك له مه‌رگی رسته‌كانیا هه‌ڵده‌په‌ڕێ به دیوانێكی خه‌ڵتان له خوێنه‌وه شیعره‌كانم پێشوازی چاوانت ده‌كه‌ن نیگا بۆ هاتنی تۆ ده‌گێڕن ساڵانێكه ووشه له ناخما كه‌ڵه‌كه ده‌بێ‌و خه‌رمانی شیعرم ره‌شماڵی باخچه‌ی ژاكاوه ئه‌مجاره‌یان.. خوێن زاری ده‌ربڕینه ووشه‌ی سه‌ربڕاو.. خه‌می سكاڵا‌و سه‌رینمه سێ جار شیعر به راستی دادی نه‌داوم به‌سه‌ر شاباڵی كۆتری خۆزگه‌ی ته‌مه‌نما گریاوم جارێك.. كه تۆیان نه‌دا پێم كاتێك.. ناونیشانی دایكمیان ویست لێیان پرسیم كه خه‌ڵكی كوێم دوا جاریش ئه‌وه بوو.. هاتن ناونیشانم ناونووس بكه‌ن. به نامۆیی.. له ده‌وروبه‌رم رووانی ماچێكم ناشت بۆ ئه‌وانه‌ی دوورن له سۆز‌و ئازاری گه‌ل‌و وه‌ته‌ن.
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||