دڵ

ستار ئه‌حمه‌د

 

دڵێكی بێكه‌س له‌خوێنا خنكاو

وه‌كوو گزنگی نێو جه‌رگی هه‌تاو

ئێواران ته‌نیا سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕا

له‌نێو تارمایی و دووكه‌ڵی شه‌ڕا

هه‌تا سه‌راپا بووه‌ تنۆكێ‌

نه‌یزانی ئاوها ناره‌وا ده‌شكێ‌

ئێستا ئه‌و دڵه‌ ته‌نها حه‌رفێكه‌

له‌گه‌ڵ بای شیعرا گڕوگاڵێتی

مه‌لێك ته‌نهایه‌و بێ‌دان و ئاوه‌

شنه‌ی ته‌م و مژ په‌ڕو باڵێتی

 

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved