| ||
|
||
هه‌ناسه
ستار ئه‌حمه‌د
رێگایه‌ك شوێن په‌نجه‌ی هه‌ناسه‌ی رۆژگاربوو ترپه‌ی دڵێكی له‌گڵ هه‌ڵكێشاو بووه ئاسۆی وون بۆیه كهژانێك له كڵپه‌ی سینه‌م به تاسه‌م داگیرسێ ئاهه‌نگێك بۆ مه‌رگی په‌پووله‌و بۆنه‌یه‌ك بۆ وجود ده‌گێڕێ له‌گه‌ڵ به‌سته‌ی ماڵاوایی ده‌بێته هاوڕازو سه‌مفۆنیای عه‌شقێك سیمام داده‌گرێ چۆله‌كه‌یه‌ك له ساباتی خوێنما پووشی عومرێكی زه‌مه‌ن هه‌ڵده‌گرێ زه‌مه‌نی ئاوابوون له‌كه‌لی سۆز‌و دابڕان له ساتی ژوانگه‌ی رامووسان له دڵی بایه‌كا په‌یامێك دهڕوێنێو به شنه‌ی باڵای شیعرێكا هه‌ڵئه‌چێ ئه‌و كاته ده‌نگێك له گه‌رووت ده‌ئاڵێ فوو ده‌كا به چركه‌ی ده‌رچوونی رۆحما له گۆشه‌ی كونی دارهمهیتێكا تریفه‌ی ئاسۆ له گه‌ردن ئه‌دا نركه‌ی كانیه‌ك جۆگه‌ی خوێن ده‌بات له نیگای خاكێكا لانه‌یه‌ك بۆ خه‌م ده‌كاته سایه ئێسك‌و بروسكی كلتوور‌و مێژووه جه‌سته‌ی ئه‌نفاله‌و توێشووی بابرده‌ی نهوبوكی چیایه
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
|
||