| ||
|
||
ناونیشان
ستار ئه‌حمه‌د
دووریت دۆزه‌خێكی ژیله‌مۆیه هه‌موو چركه‌یه‌ك له نێویا مه‌له‌م پێده‌كه‌ن دووریت كیشوه‌رێكی ژه‌هراوییه بۆمن بووه به‌نیگای نوێترین وه‌ته‌ن نه‌یاساو رێسای تێدایه عه‌شق ده‌ده‌ن له‌سێداره بیروباوه‌ڕ له‌خاچ ده‌درێ سڵاو تێیدا قه‌ده‌غه‌یه پرسیاركردنت مه‌حاڵه ئه‌م دورگه‌یه نیشمانێكه له په‌ژمورده‌یی كارتۆنێكه له گوڵی لایلۆن تۆ له‌كوێیدای شاژنی هه‌ست و هه‌ناسه‌م ئه‌درێسی خه‌ونی خۆشنوودیم ئه‌ی ناونیشان و پێناسه‌م
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||