نیشتمانێك له‌گیرفان

 

لاپه‌ڕه‌كه‌م

رووت ده‌كه‌مه‌وه‌

له‌وشه‌و ئاوازو

شیعری جوان

رووت .. رووت

وه‌كوو خۆت

له‌هه‌ست و

ئه‌وین و

له‌ویژدان

په‌رده‌یه‌ك

ئه‌ده‌م به‌سه‌ر ده‌مما

زمانم

له‌بێده‌نگی هه‌ڵده‌كێشم

روومه‌تم

به‌ته‌فره‌و

شه‌رم و ترس

داده‌پۆشم

گوێ ناگرم

له‌په‌یڤ و

وته‌ی چاك

ناپرسم له‌هاورێ و

دڵسۆزو

به‌های خاك

بۆ ئه‌وه‌ی

پێم بڵێن ئازاده‌و

له‌مانای ماف و مێ

حاڵییه‌

دوور ده‌ڕۆم

له‌راستی

كه‌مایه‌ی

ناخۆشی و تاڵییه‌

ده‌بمه‌ سیاسی

گبرقانێك ده‌دوورم

پان و پۆڕ

بۆ نه‌دار

ده‌یكه‌مه‌ مه‌راق و

زیندان و

گه‌رووی گۆڕ

ئاڵابیت

بۆ جه‌نگ و

وه‌یشوومه‌ی

رۆژگارو

به‌رواری مێژوو ژان

دۆزه‌خێك پێك دێنم

ده‌یكه‌مه‌ نیشتمان

ئه‌و كاته‌

هه‌ر رۆژه‌ی

سه‌رۆكێك

ده‌بێته‌ میوانم

بۆ نایه‌ی

شه‌هید بیت

له‌پێناو گیرفانم

ستار ئه‌حمه‌د

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved