| ||
|
||
پیره‌دار
ستار ئه‌حمه‌د
ئاگرو ئاو ده‌بنه هاوده‌م منیش هه‌ر ئه‌و پیره‌داره‌م ده‌بمه سایه‌ی گۆڕه‌كه‌ی شه‌م هه‌موو رۆژێك وه‌لی شه‌یدا به ردێنی سپییه‌وه له پاڵمدا هه‌ڵده‌توتێ وه‌ك دایكێكی رۆڵه مردوو سنگی وه‌فای حه‌ز ده‌كوتێ به باڵای پیرما ده‌ڕوانێ ته‌مه‌نی سووتاوی عه‌شقی دێته‌وه یاد به‌رۆكی دیوانی وه‌فا ده‌ترازێنێ دوو كۆپله‌ی ره‌نجه‌ڕۆی ناكام له‌سه‌ر دیده‌ی نه‌وه‌كانم ده‌نه‌خشێنێ من ئه‌و داره به ته‌مه‌نه‌م گه‌ڵاو قه‌دم له سووتانه هه‌ست به ئازاری خۆم ناكه‌م چونكه وه‌لیم لا میوانه هه‌تا ئێستا بۆ ژانێكم نزام نه‌كردوه بۆ ئۆف چه‌ند خۆشه ته‌نت گڕ بگرێ ببیته ژوانی دوو مرۆڤ
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||