| ||
|
||
سته‌م
بیرم كردی و كه‌وتمه بیری یوسفه‌وه ئارامم گرت و نه‌بوومه ئه‌یوب كه‌لله‌ی سه‌ریان پان كردمه‌وه چه‌شنی هابیل له‌خوێنا خنكام دوور لهگۆڕو گۆڕستانا دڵسۆزێك نه‌بوو كفنێكم بۆ بدوورێ ته‌رمه‌كه‌م بدات بهشانا وتیان ئه‌ده‌ب رۆشنبیری وێژه‌و هونه‌ر بوومه نوسه‌ر گۆرانی دونیا‌م بۆخاك و نه‌ته‌وه‌م چڕی وتیان خه‌ون زۆری راسته بوومه حه‌زره‌تی برایم له‌جیاتی ئیسماعیل خۆم سه‌ربڕی هه‌رچیان وت وتم باشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌دار بووم و هونه‌ری درۆ نازانم بوومه خۆراكی گه‌نیوی نێو ده‌می ئه‌م كاوله ئاشه كه‌سێك نه‌یوت خۆشم ده‌وێی ته‌نانه‌ت ده‌روونی خۆم لێم بێزاره هه‌مووشتێك له‌م خاكه‌دا ملكه‌چه بۆ زوڵم و پاره خۆشه‌ویستی واته پله عه‌شقیش نیگای چاوی گیرفان قۆڵبڕین و برا كوشتن سه‌روه‌رین بۆ به‌رخودان و
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||