| ||
|
||
ته‌لبه‌ند
ستار ئه‌حمه‌د په‌نجه‌ره‌ی ئه‌م به‌سته‌ی گریانه درزنابا له‌كوێ ده‌توانم ، نیگای تۆ بژمێرم له‌پشت به‌ربه‌سته‌كانه‌وه له‌گه‌ردی رۆژگار‌و شه‌وانی قه‌ترانی ده‌ڕوانی له‌و دیو لاپه‌ڕه‌ی دڕاوو وشه‌ی بێ گیان و خه‌می سركه‌وه تاوتوێی عه‌شق و یه‌كاڵای ئه‌شكه‌نجه‌ی برینی گوڵ ده‌كه‌یت ناتوانی كۆتی خه‌م له باڵای كۆرپه‌ی حه‌ز داكه‌نی تاریكی ده‌تباته هه‌ڵدێری نوشستی لێگه‌ڕێ ده‌روازه‌كان بكرێنه‌وه په‌نجه‌ره‌كان بشكێنه هه‌تاكه‌ی دیواری ترس سنووری گومان و په‌نجه‌ی تاریكی ساته‌كانت داڕووشێنێ روانگه‌كان لێڵبكات حه‌سره‌ته‌كان له‌خاچ بدات ویستم ماڵێكبم بۆ گوڵ دارێك بۆ ته‌نیایی له‌خۆما نێژرام به‌دوای سه‌هه‌ندی مه‌رگ وترازانا چه‌ند مه‌ودای بێشوێنم له‌خاكی په‌یام و نه‌شئه‌ی گه‌لادا په‌خشكرد چڵێك له سێبه‌ری خۆی دوورنه‌كه‌وته‌وه كه‌ناریه‌ك قه‌فه‌سی نه‌شكاند من له رۆخی په‌ژموورده‌یی و تۆش له‌پاڵ هه‌وارگه‌ی خاڵی له عومر‌و پڕاوپڕ له‌وه‌رین تاوێك له‌گه‌ڵ خزانی لوتكه‌و ساتێك له‌گه‌ڵ سڕینه‌وی رێگاكان وردده‌بینه‌وه نه‌چیا ده‌بێته هه‌نگاوی به‌فرو نه‌من له‌نیشتمانی ده‌روونتا خۆزگه‌یه‌ك جوانیم پێده‌به‌خشێ
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||