| ||
|
||
ترپه‌ی ده‌روونێكی تینوو
ستار ئه‌حمه‌د
ده‌رگای ژووره‌كه‌م ملی بڕیمه‌وه هێنده سه‌ره‌تاتكێم كرد، خێزانه‌كه‌م هه‌ر دیارنه‌بوو سه‌رم كه‌وته گه‌ڕان به‌دوایدا وێڵبوو نه‌یدۆزیه‌وه لاشهكهیش وای لهلاشهكهم دڵێكی ناسكی هه‌ڵگرتبوو له حه‌ژمه‌ت ژوانا ده‌له‌رزی ئاواره بهوبوو به‌دوای سێ كۆرپه‌و یه‌ك دیلانا چه‌پڵه‌ی بۆ ئاهه‌نگێڕانی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆرپه‌كانم ده‌گێڕا سه‌رم سووڕا سووڕا سووڕا نهجهستهی خۆی دۆزیه‌وه نه‌توانی هاوسه‌ره‌كه‌م بگرێ به‌خۆیه‌وه بێ‌تاوان ناخم ده‌ژمێرم له‌ترپه‌ی سه‌عاته‌كه‌ی ده‌ستی ئه‌وو له‌بارینی په‌پوله‌و شوێن په‌نجه‌ی لانه‌ی كچم ده‌چی َ ده‌بارێت به‌سه‌ر ده‌روونما ده‌روونێكی تینوو وه‌ك چاوانی دایكم بۆژنهكهم چوون كۆچی باوكم بۆدایكم به‌شێوه‌ی هاواری كوڕم هیوای بۆجهژنهزای شادیهكان ده‌خواست ئه‌فسووس ده‌مرم و ژنه‌كه‌م نه‌دۆزیه‌وه له‌ودونیا گه‌ڕامه‌وه رۆحێكی نوێیان ئاخنیه بهرگمهوه تروسكایی به‌تارمایی ده‌چواند تارمایی به‌به‌ژنی كچه‌كه‌م كچه‌كه‌م به‌دایكی دایكی به‌شیعرو شیعر بهمن شیوه‌نه نه‌غمه‌ی دڵی شاعیران كه‌س گوێ بهناخۆَشیهكان نادات كه‌س ره‌وه‌نده‌كان بهسهرناكاتهوه كه‌س وشه‌ی كتێبێك هه‌ڵناداته‌وه بزانێت له‌توێی حهرفهكانیدا مناڵه‌كان چۆن نوستوون ئاگاداربێ له‌نه‌خۆشیه‌كانی خێزانه‌كه‌م بتوێته‌وه بۆزامهكانی من شهوانهبێجێم خوشكه‌كه‌م پرچه‌كه‌ی ده‌كات بهمێخهكبهندو له‌نێو ژانه‌كانی سرهوتنما ده‌یچێنێ كوا سه‌بووری ناخم ده‌ناسێ كه‌ی بێهووده‌یی لهعومرم ده‌بێته‌وه یاران تخوا دێوانه‌م كه‌ی ژنه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||