| ||
|
||
ترسه نیگا
ستار ئه‌حمه‌د تۆ به فرمێسك ئاشنات كرد له ئاورنگیش داتبڕانم له نێوانی ئهشكو شه‌ونم گلێنهیهك به‌ره‌و نیگات دهیبزوانم ئه‌گه‌ر سه‌رت.. كه‌پكه شاخی كوێستان نه‌بێ كانی له كوێ به نیگای گوڵ سارای خاكی ده‌شووشته‌وه شهوژوانی ژێر كه‌ژاوه‌ی تۆ نه‌بوایه كێ وانه‌ی عه‌شقی به من‌و مهلوولهكان ده‌ووته‌وه ژینم بووه‌ته ژوانگه‌ی.. ترسه نیگای چاوه‌ڕوانی باران په‌رچه‌می هه‌ور جێبهێڵێ بسته خاكێك ده‌روونی بۆ ده‌كاته‌وه گوڵێك چرۆیه‌كی نوێ ده‌ربكا چڵێك به برژانگی نه‌وازشی هه‌ڵیده‌گرێ چه‌ندان هه‌ڵبه‌ست له زامی جه‌رگما هه‌ڵوه‌رین وشه نه‌ما له ئه‌لبوومی چاوه‌كانما بۆ تۆ نه‌گرین ژانی خوناوی رۆژگارم ناڕواته‌وه ئه‌شكێك له دیده‌ی خۆره‌وه نایه‌ته خوارێ دارێك خه‌نه‌ی شه‌ونم له باڵای ناگرێ په‌پووله‌یه‌ك به شینه‌وه ههڵناقرچێ ته‌نها شیعر خه‌می دنیای له كۆڵایه رێبوارێكی نه‌ناسراوه له من ده‌چێ
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022 All rights reserved
|
||