| ||
|
||
خه‌ناوكه‌ی هه‌ڵبه‌ست
ستارئه‌حمه‌د
گیانم سه‌راپا بووه به شیعر‌و كه‌سێك ناتوانێ بمخوێنێته‌وه ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌ك له خوێنم ره‌نجا تۆ بڵێ ی ماڵتان بدۆزێته‌وه دوێنێ شاباڵی شیعرێكت هه‌ڵكه‌ند ئه‌مڕۆ دوو كۆرپه‌ی تووڕه‌ی هۆنراوه له لوتكه‌یه‌كی كه‌سك ده‌گه‌ڕان دوور بێ له گڕی دونیای ئاژاوه پێم له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامی مه‌رگه بازاڕ‌و كۆگا له رووم زیندانن ژینم چوارچێوه‌ی ته‌لبه‌ندی جه‌نگه سنووری نێوان هه‌ڵوێست‌و نانن له گۆشه‌یه‌كا له‌نگه‌ر ناگرم جوانیت له په‌ری شیعر جوودایه ویژدان له گۆشه‌ی دڵێكا ده‌ژی به خۆزگه‌ی هه‌ڵبه‌ست لانه‌ی هیوایه خه‌ناوكه‌ی خۆری ئه‌شكی چه‌پكه گوڵ له رووی ته‌ماوی به‌فری گه‌ردوونا خوناوی زامی نامۆیی شیعره به‌هه‌شتی هه‌سته له ده‌ریای روونا بۆ چڵێك گه‌ڕام (قابیلی) شیعرم به گه‌ڵای پاییز نه‌شارێته‌وه داڵاشی تاسه‌ت نه‌بێته رابه‌ر جه‌رگی خاك به گۆڕ بدوورێته‌وه
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
|
||