|
| ||
|
|
||
|
سووده‌كانی بادام
پسپۆڕانی ته‌ندروستی ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه رۆژانه بادام وه‌كو چاره‌سه‌رێك بۆ رێكخستنی رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا به‌كاربهێنن. ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و خواردنانه ده‌خۆن كه كاربۆهایدراتی تێدایه وه‌كو نان، ئاستی شه‌كر له‌خوێنیاندا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌رزده‌بێته‌وه و دواتر ئاستی شه‌كره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا داده‌به‌زێت، به‌ڵام بادام رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا رێكده‌خات و به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، هه‌ركاتێك ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه له‌دوای نانخواردن بڕێكی باش بادام بخۆن، ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێنیاندا كه‌مده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، بادام چه‌ورییه‌كان له له‌شدا ده‌توێنێته‌وه و چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ دابه‌زاندنی كێش.
خه‌ندان، دانا ته‌یب
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||