سوپاى سووریا سهربازێكی كورد له ریزهكانى خۆى گولـله باران دهكات

Beskrivelse: image

 

چالاكوانێكى مافى مرۆڤ: رژێمهكهی ئهسهد دهیانهوێت لهرێگهى كوشتنى سهربازهكانییهوه تۆڵه له كورد بكهنهوه

رووداو:
چهكدارانی سهر به رژێمهكهی ئهسهد، سهربازێكی كورد دهكوژنو تهرمهكهشی نادهنهوه خێزانهكهی.

ئیبراهیم یوسف، چالاكوانی كوردو ئهندامی ئهنجوومهنی گشتی رێكخراوی ماف، بۆ بهرگرى كردن له مافهكانی مرۆڤ به ماڵپهری (رووداو)ی راگهیاند "رژێمهكهی بهشار ئهسهدى سهرۆكى سووریا، ناوه ناوه سهربازانی كورد له ریزی سوپای سووریاوه دهكوژن، چونكه ئهو سهربازانه رازینین تهقه له خۆپێشاندهدران بكهن".

ئیبراهیم یوسف گوتى "لهم ماوهدا ئاراس سهبری شاكر خهڵكی گوندی (مهعشوقه‌) سهر به شاری قامیشلۆ، دوای ئهوهی رهتیكردهوه له‌ (حمس) تهقه لهخۆپیشاندهران بكات، هێزهكانی سهر بهشار ئهسهد گولـله بارانیانكردووه‌".
 
چالاكوانه كوردهكه ئاماژهى بهوهدا كه‌ "راسته كوشتی هاووڵاتیانی كورد له خۆپیشاندانهكان كهمتر بووه له عهرهبهكان، چونكه خۆپێشاندان كهمتر ناوچه كوردییهكان گرتووهتهوه به بهراورد لهگهڵ ناوچهكانی (حمس، حهما، دهرعا)، بهڵام رژێمهكهی ئهسهد رێگهی كوشتنی سهربازانی كورد له ریزهكانی سوپا بهكاردههێنێتو دهیهوێت لهو رێگهوه تۆڵه له كورد بكاتهوه، ههرچهنده ئهوهی رێگهیهكی مهترسیداره بۆ كورد".

ئیبراهیم یوسف گوتیشى "رژێمهكهی ئهسهد ئامادهنییه تهرمی (ئاراس سهبری شاكر) رادهستی بنهماڵهكهی بكاتهوه، چونكه دهیانهوێت له مهراسیمێكدا واى پیشان بدهن كه ئهو سهربازه به دهستی گرووپه‌ "تیرۆریستییهكان" كوژراوه، ههروهها دهیانهوێت وهك شههیدی خۆیان پێشانی بدهن"، ئیبراهیم گوتى "ئاراس بهدهستی رژێمهكهی ئهسهد شههیدكراوهو شههیدی گهلی كورد و گهلی سوریایهوه، نهك رژێمهكهی بهشار ئهسهد".

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved