هاشمی: دوای من سهرهی سهركردهكانی كورد دێت

تاریق هاشمی، كه به گومانی ئهوهی دهستی له تهقینهوه خۆكوژییهكاندا ههبووه‌‌و بڕیاری دهستگیركردنی دراوه، ئاماژهی بهوهدا كه تۆمهتباركردنهكهی ئامانجێكی سیاسی لهپشتهو مهبهست لێی حوكمكردنی پارتێكی سیاسییه به تهنها. راشیگهیاند: "لهدوای ئهو سهرهی سهرۆكه كوردهكانیش دێت".

تاریق هاشمی، جێگری سهرۆك كۆماری عیراق، لهبارهی بڕیاری دهستگیركردنیهوه لهلایهن نوری مالیكی سهرۆك وهزیرانی عیراقهوه، رایگهیاند: مهبهست له كاره ئهوهیه، كه تهنها حزبهكهی مالیكی له مهیداندا بێت.

وتیشی: "له داهاتوودا سهرهی سهرۆكه كوردهكانیش دێت، چونكه مالیكی دهیهوێت بهتهنها خۆی حوكم بكات له عیراقدا".

هاشمی باسی لهوهشكرد: ههندێك دیعایهی ئهوه دهكهن گوایه بهنیازم عیراق بكهمه سێ بهش، بهڵام وانییهو ئهوه تهنها بهرنامهی ئهوانهیه كه شهڕی مهزههبی دههێننه ناو وڵاتهوه.

جێگری سهرۆك كۆماری عیراق، باری خراپی وڵات و بهڕێوهبردنه نهگونجاوهكهی خسته ئهستۆی نوری مالیكی سهرۆك وهزیرانو رایگهیاند: نییهتی ئهو باشتركردنی بارودۆخی وڵاتهو باشتركردنی گوزهرانی خهڵكییه، بهڵام ئاشكرایه كه مالیكی دهیهوێت ههموو پارتهكان بسڕێتهوه، بۆ ئهمهش له لیستی عیراقییهوه دهستیپێكردووهو له روونكردنهوهكهی كۆتاییشیدا ههڕهشهی له كهسه سیاسییهكانی تریش كرد، لهو باوهڕهشدام كه له ماوهیهكی كهمدا سهرهی سیاسهتمهدارهكانی تریش دێت، له داهاتووشدا سهرهی سهرۆكه كوردهكانیش دێت. هاشمی وتی‌: "مالیكی تهنانهت بیروڕای بهرامبهرهكهی وهرناگرێت، بهدڵنیاییشهوه ئارهزووی به پارتی حیاواز نییه".

لهدوای رۆیشتنی هێزهكانی ئهمریكا به ماوهیهكی كهم تاریق هاشمی تۆمهتبار كرا بهوهی دهستی ههیه له كاره تیرۆرستییهكانداو بڕیاری دهستگیركردنی درا و بارودۆخی عیراق دیسان بهرهو خراپتر رۆیشت.

هاشمی ئهوهشی خستووهتهڕوو، كه ئهو ماوهی ههشت ساڵه لهناو سیاسهتدایهو ناسراوهو لهلایهن خهڵكهوه خۆشهویسته و یارمهتیدهرێكی باشی عیراق بووه، ئهم بڕیاری دهستگیركردنهشی به‌ "یارییهكی پیس" ناوبردو وتی: ئهمه بۆ ناشرینكردن و لهناوبردنی ئهو كراوه.

هاشمی ئهوهشی خستهڕوو، كه تهنانهت لهناو كۆبوونهوه داخراوهكاندا كه دوور له دیدی خهڵكی كراوه، لهلایهن دهزگای ئیستیخباراتو تهنانهت ئهمریكاشهوه چاودێریی كراوه‌. لهو بارهیهشهوه رایگهیاند: كاری شاراوهو پیسی نییه و كاری سیاسی شاراوهشیان نییه، ههروهها ژێربهژێریش كاری نهكردووه و تۆمهتباركردنهكهی ههم خۆی و ههم گهلی عیراقیشی شۆك كردووه.

هاشمی له پهیامێكیشدا بۆ توركیا وتی‌: "جمهوریهتی توركیا دراوسێمانه و لهساڵی (2003)دا یاریدهدهرێكی باش بووه بۆ عیراق، بۆیه دهبێت توركیا بهئاگابێت، چونكه ههندێك له وڵاته دراوسێكان تهداخولی كاروباری ناوخۆی عیراق دهكهن و ئهمهش كێشهمان بۆ دروستدهكات".

وتیشی: "ئهم رووداوانهی ئهمڕۆ عیراق پێیدا دهڕوات ههڕهشه له گشت بهشهكانی وڵات دهكات، بۆیه داوام له توركیا ئهوهیه بۆ بهدهستهێنانی متمانهی عیراق بههیچ شێوهیهك دهستوهرنهداته كێشه ئاینییهكانی ناو وڵاتهكهمان و وهكو پێشوو چاوهڕێی هاوكارییان دهكهم".

 

خەندان


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved