بەش و نادادی ... ؟!

 

خوڵکی (خوان)یان کردیـن وتمان : جا(کەش)ە

یەکیان وتـی : ( چا )کەشەو ، هەم ( چاکە )شە

وتمان :  دەبـیـــن بــــە فیلم ، لە بــــار نـــەبێ

یەک وتی  :  ( فـیـل ) م ، کـار داد و دابـە شە

چووینە سەر خوان ، ئـەوی دەستی ڕانـەگەشت

نـەمـا بــەش و ، هەنـدێ کـردی یــە قـەرقـەشـە

وتـمان : لـێـگـەڕێـن ! بێ ( گەڕێن )یش دەڕۆین

ئـۆغــری خـێـرمان ، بــۆ ئــێــوەش ئــەم بــەشە

ئــەم لــەوی : گــازانــدە و گــلـــە و بــۆڵــەبـۆڵ

ئـەو لـەمی کـرد :  تـانــەو  تـوانـــج و هـەڕەشە

ئـیـــدی وایــە : کاری کــــەچــی نــابــــــەجــێ !

لــەســـەر پـــارووی نــاحـەقـی یــە گــەنـگـەشە

حەیـفـێ خــوانـێ ، ژێـری تـــەڵا و ســەر بــەڵا ؟

بـۆ پـــەنــــایــە ڕێ بــــەیــنــەوە ( حــەبــەشە )

خـوانـێ (خوا) دای ، پـڕ پــیـت و پـڕ بــەرەکەت

کەچی ( کەچ )ی ؛ ( گەن ) گەنجینە بـێ چـەشە

ئــــەنـجـام داوەتـــــی خـــانــــەخـــۆیــی وابـێ

بـــۆ دڵــگــەشــــی  ڕۆژێ  نـــــابــیــنـی گـــەشە

( تاوگۆزی ) ســەیــرە ! خــانــەخــوێ مــیــوانە

کـــەڕو لاڵــە .. بــۆ فــریــــوە بـــــانــگــــەشە ؟!

 

 

 عبدالرحمن تاوگۆزی

شەوی ٢١/٥/٢٠١٨

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved