عومری خدرت بێ .. هەر دەڕۆی .. !

 

سوێند بە (خالق) ، (نوح)یش بی دەمری دەڕۆی !

تـاکـەی بـەدهـۆش ، خـەریـکــــی پــیـنـە و پـــەڕۆی ؟

 

( نـــالـــی ) گـــوتــەنــی : ( عـومـری خـدر ) ت بێ

مـادام دەمــری ، گــوڵــســـتــانـــیـــش بــــــی چــرۆی

 

قـاروون ، فـیـرعـەون و ئـەسکـەنـدەر ، سـولـەیـمــان

کـوا تــەخـت و تـــاجــیــان ؟ ئـەی تـۆ لـەکـام گرۆی ؟

 

دڵــت دەفــتــەری عــیــشــــقــی ئـــــیـــــلاهـــــــــی یــە

یــا کــوشــتـــەی کــوڵــم و لـەنـجـە و بــاڵا و بـــرۆی ؟

 

بـــێــرە بــەر دیــــدە وردەکــــــــــــــاری چـــــــــــاوێ

وردبـەوە چــۆن هــاتـی و دەچــی ! خـــۆ مــرۆی

 

ڕەنــگـی گــوڵان ، مـــیــوەهـــات ، تــامــی هــەنــی

چــلــۆن ســازا ؟ کــانــی شــیــر ، کــەرە و فـــرۆی !

 

لــەو هــەمــوو ڕۆزی و فــەزڵــە ، بـــــێ ســــتـــایـــش

نــیــعــمـــەت پــێــدانـــت نــابــیــنــی ، ســــکــــەڕۆی

 

بــێــخــود کــارێ ، بــۆ ( بــاری ) نــەبــێ مـەدهـۆش

تـەمـای تــەماحی ، هــەر بــۆچــی و چــۆن و بــۆی

 

لــە حــەیــبــەت دڕکـــێ دێـــیــتـــە جــۆش و خــرۆش

بــۆوێ گــوژاڵـکـی ، یــا تـــام و ڕەنــگ و بــۆی ؟

 

ڕۆژی حــیــســاب نــافـەرمــوێ : بـۆ ئــەو نــەبــووی ؟

هـەرکـەس پــێــوانــە و گــەواهـــی و نــامـــەی خــۆی

 

مــــوفــلــیــســــی مــەڕۆ ، وەرە : دارای دڵــــــبــــە

ئــەم و ئـــەو بـــۆ ؟ تـــــۆ کــەی ئــاتـــاجــی درۆی !

 

لـــەبـــەر خــوایـــە مــۆچــیــاریـــم ، هــا مــردن هــات

حــیــســابــی خــۆتــکـە ، لــەبــەرچــی دەســخــەڕۆی ؟

 

( حــمـــداللە ) ، ( تــاوگــۆزی ) خـــــــــاکــــی دەژی

داری کـــامـــی ، کـــامـــیـــارە گـــــەڵا و گـــــــــــەزۆی .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٢٣/٥/٢٠١٨

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved