ئافرەت و شەکراوی شەرەف ..

(پەخشان)

 

ئەوەی بەوە ناڕازی یە :

( ئـافـرەت شەرەف شانـازی یە ) ، دیارە مەیلی فێڵبازی یە ، ناخ نەوسن گورگەگازی یە، ئا ڕێوی

هەوەسبازییە !!! چی لە ( شەرەف ) شەنگینترو

سەنگینترو زەنگینترو ڕەنگینترو جوانمەردی یە!

کچێک بە تاجی شکۆوە .. بە بوێری گفتوگۆوە ، بڵێ : (ئەخلاق)تاجی سەرە ، بۆ کورتی و کەم و

کەسەرە ! پێم بڵێ بۆ ؟

کچێ دادە ، خوشکێ خانم ، خاتوونی شەنگ ، بە سەداو سەڵای حەیاوە ، خۆت بێرە دەنگ :

- بەڵێ ڕەوشت تاجی سەرمە ، ئەدەب، حومەت

کاڵای بەرمە .. پشتوێنی مەردی و نەبەردی ، لە کەمەرمە ، ئاکار گەردانەی گەوهەرمە .

ئەوانەی گوایە جاڕ دەدەن :

ئـازا بـژی و ئازادی یەو ، بەکەیفی خۆ ، وەرەو بڕۆ ،قەیدی چییە ! ئەی کواو لەکوێ کچی خۆی

ئـازاو ئازادە و ڕێی پـێـدەدا : نـمایش و سەیر و سەمای ؟! کەچی بۆ تۆ وایە تەمای :

بۆی ببیە نێچیرو مەڕو .. هەر لەپەڕو .. بۆخۆت

شەڕو ، بۆ ئەو فەڕو ، لەبانگی سەروەریت کەڕو

چی و چی و .. هـەزار وتــەو ، قـسـەی قەڵـب و سواو .. پوک و پواو .

دەخیل وەرە خۆت بناسە.. بەو پێناسە.. کەڕێی

مرۆی مەرد و خاسە ، بەفێڵی وان نەکەوییە ناو

چاڵ و تاسە .. دوایی چەند ڕۆژێ مانـشـێـتـی و

قسەی زلی بێ ناوەڕۆک .

وەرە شاخ بەو .. بەڵێ باخ بەو .. تۆ( ئافرەت)ی بەحەیاوە ، هەمیشە وای بە حەواوە .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٩ / ٣ / ٢٠٢٢

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved