( عەشقی بێ ڕۆح )

 

عەشقی دەم بوو ، بۆیە( دەم )بۆ دەمێ تر

دە ( مێ ) یاری !  ئەو یــاری بــە شەمێ تر

بــەهـیـچ نــاگـا لـەو هـیـچەدا هـیچی هیچ

مــەیخانـــەوار پەیــاپـــەی مــەی کەمێ تر

نەوسن سیفەت سووکی (بەها)ی بە(ها)دا

ســـواڵـــــی درۆو مــشــەخـــۆری ژەمێ تر

تەریقەی عەشقی کەچ خوو تەریق نەبوو !

( تەمێ ) نـابــێ و ، کەشی تـــارو تەمێ تر

نەفام نەولێ دەرسـی عـیـشقی خوێندووە

بـرسی ( چەم )و حاڵـیـبـوون لـە چەمێ تر

لادە مــوتـــاڵای ڕووکــەشــی لــــە عـەشقا

بـەم ڕەوشە خەوشە خـەرمــانی خەمێ تر

( تاوگۆزی ) ڕێـی نـەخشـیـنـە بــە ئەوینێ

تـێـیـدا بــــــاڵا دڵ و  ڕۆح پــــەرچەمێ تر.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٥/١/٢٠٢٠

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved