عەتری ( باران ) و ( بۆن )ی خاک

 

نەشمـیل بـریسکەی ، نازەنین ڕەنگی

ئاوەنیایی ڕۆح ، خۆش ئاواز دەنگە

 

مـیـکـیــاژی لــێــوی خـاکی کــردەوە

نەخـشی کـرد کاڵای بەهاری شەنگی

 

هـومـێـدی هــێـنــا بـۆ شـایـی گوڵان

تەریک و تار بوو ، ڕەشبـینی جەنگی

 

ئـەوی کـە تـەمـا و تـیـنـی نـەمـا بوو

جاڕی بانـگێ بوو ، وتـی : دەبـەنـگی

 

نـم نـم کـەوتـە سـەر گـۆنـای گـوڵاڵە

بـۆ نـەشـونـما چـوست و چـەلـەنگی

 

تکەی گوارەی زیـو ، وە گـەڵای دارۆ

ئاوێـزانی عەشق ، وەکار خـەدەنگی

 

نــاســـک ئــارایــی ، مـژدەی دارایـی

هەرکێ دامابـوو ! چوو شەوەزەنگی

 

وریـجـەی تـکـەی ، نـقـێـمــی جـوانی

پڕ پەیڤی هەیڤی ، باران فـەرهەنگی

 

مەستم بەعەتـری باران و(بۆ)ی خاک

نـاخـم گـوڵشـەنی پەپـوولە و هەنگی

 

بـێ لـەتـەک مـنـا سـرووشـتـی بــژین

قـەدری مـرۆڤ و دەوروبـەر سـەنگی

 

(تاوگۆزی) زاری شەستەی شوکروحەمد

( باری ) ش هەزاران پەیام و زەنگی .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی .

٢٧ / ٤ / ٢٠٢٢

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved