ئـــاز یـــز

 

لەوەسفی (ڕوو)ی دا ، ڕۆژیش بێ ڕووە

گـــــڕوگــــاڵــــی مــــن ، بــــۆ وەســـــفـی زووە

زمـــان تــــەڕی ئــــەو ، بۆ وشــکـــی ئـــێـــمە

هــەوێـــنـــی ســـــۆزی خـــوایـــی تــێــچووە

(بێچوون)وەسفی ئەو،ترسام! دڵ وتی:

( بێ، چووە ترس ! ) وتم : ( بێچوو )ە !

بوون بە ( ڕەحمەت ) ی ، بۆگرۆی ئادەم

فەرمان کەی ( کات و سات ) ی پێچووە؟

کــێ ڕقـی لــــێ یــە ! کــــەچـکـــــاری خــۆ یـــە

چــی گــەچــکــاری کا ، هـــەر بەســەرچــووە

ئـــــــاوێــنــەی ( د ڵ ) ی ئــەو بێ وێـــنــە یـــە

تــاکـە بــۆ جـوانــی ، کـوا ، کەی ، لێچووە ؟

ئــاکـار پــەســەنـدی ( ئــازیــز ) کــێ سـەنـدی

جــێــی شــانــاز ی یـەو ، کــــاری لـــەو چووە

نــاکـوژێــتــەوە بــە کـەس ( نــووری ڕێ ) ی

( کُن٘ فَیَکون ) ەو ، هــێزی ( پەر جــوو )ە .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

١١/٧/٢٠١٦

بێچوون: بێ وێنە

پەرجو : موعجی

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved