| ||
بـــاوک ... سەرکردەی نوورین
بـۆ ژیــــانی گـەرم و گـۆچان ، بـا پـشـتـت بەردەبـازی بەجـێـی مەهـێڵە ( بـابە ) عـومرێکە تۆی : نــــیـــــازی دەسـتی لـەسەر تـەوێڵـە ، چـاوی لــەدووی تـــۆ وێـڵـە ڕێگای ئــاسـۆی لـێڵ مەکە ، وازبـە دەرگـاو دەربــــازی چــاویـلـکەی چـاوانـی بـە ، لـێـوی تــەڕکـە بە( وەفــا ) ڕۆڵـەی بــە ئـەمـەک وایـە ، ئــەو سوڵـتان تۆسەربـازی مــوو لەسەر ئــەژنـــۆی ڕووا ، بـۆ کـایــەو کاروانی تۆ جەخـار زاری ( تەور و تەوس ) ، بـریـنـی گورگەگازی بـــۆ پــۆشــتـەو پــەرداخـی تــۆ ، شــەوی لەڕۆژگرێدا بە( خوا ) لــەدووی نــەگــەڕێـی، نــاگـەی بەسەرفەرازی وەرە بــانــگی کە بــەڕۆح ، بـڵـێ : پاشاو ســـەروەرم دەربــارو دەرگـاوانـم ، ورد گــوێ بــگرە لـــــــەڕازی باوک قەڵای قەدری تۆ،پشت هەڵکا پشتت دەشـــــکێ بـژنـەوە نەی ، نـەوای ناخ ، خۆشـتـریـنـە ئــــــاوازی تەژنـــەی بـۆ ئـاسـوودەیی لەچاوتـا جـێـی بــــۆ ڕاخە بادڵـت فەرشـی ڕێی بێ ، گەر میهری خوا دڵـــخوازی سەرگـوزەشـتـە هـەزاران ! کــێ بـــاوکی بوغـزاندبێ نەسەرکەوت نەسوکنایی، بـێـئاکام بەزم و ( بـــــاز )ی ئـێـستاش سروەی هەناسەی ، وزەی جانم جـــاویدان داوایـە فـیردەوس جـێی بـێ ( تاوگـۆزی) لە کارسازی.
عبدالرحمن تاوگۆزی شەوی٢٨/٢ لەسەر ١/٣ /٢٠٢١
تەژنە : تینوو / جان : گیان/ جاویدان : هەمیشەیی/کارساز :خالق .
| ||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
| ||