بۆ ( گەڵا )ی کچم .. شیرینی ژیانم .

 

دڵ لە دڵ نەدەی ئـەزیـزم دڵ بــۆ (کایە)ت دیــاریـیــە

بۆ گـەمەو بۆ وازی ژینت ، چـاوانـم جـێـی یـــاریـیــە

بێرەسەرشان و ملم بێ :دایگرە ئەستـێرەو مــانـــــگ

نـوقـڵـە وشەی هـەنـگویـنـی تـۆ یـاقـوت و

یادگاریـیـە

بـۆ فــڕیـنـت هـێـڤــی و هـێـزم ، تــا ماڵـی ئاسۆنشین

بـۆ تـۆی گوڵ دوو باڵی بـابـە ، پـەروەردەو

فـێرکاریـیە

تۆ نەسیمی سوبحی باوەی ، نیگارو نیگات

گـەوهــــەر

دڵ شــکــانــی تـۆو زیـز بـوونــت بــۆ مــن شەرمەزارییە

هـیـچ گـەڵایە بەتـۆ ناچێ ! زێڕ و زیویـش

بــێ قــــەدر

دیدە چی ! ڕۆح مۆمی ڕێتە ، ئـیـشی دڵ

بـێـداریـیــە

شەمیلەی ناسک و شەنگین ، شەم لەڕووتا

شـەرمـنــە !

وریجەی ڕووی فریشتەییت ، ئاڵـتـونییەو

کــاریــیـە

( تاوگۆزی ) بـەهـاری عـومـری ، بـە تـۆوە

چواروەرزەیە

ڕۆڵـەی شیرینـم بۆ شادیت ، داوام هەر لە

( بــاری )یە .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

١٩ /٧ / ٢٠٢٢

 

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved