بۆچی ... ؟

 

وتم : حەزەر لە خوداکە ، بـۆچی تەبــعـی

( کەژدووم ) ی تۆ

ئازاری ئەم ڕێشە بۆچی ؟ سبــەی حەیـفـە

( زەقــــووم ) ی تۆ

 

لـە مەرامی مــن گەیـشـت و ، ئـامــاژەی دا

ئـــــادەمــی هـــەس

بەم نێشە ڕاون ڕاهاتوون ، کۆیـلە سیـفـەت مــەردومــــــــی تۆ

 

وای وت : ئەم کەڵبە کە سوورە ،لەسەرمەڕ

بوونی خۆسوورن

کە تۆ ملکەچ و ڕام نابی ، کـوا بـە گـێــژی

مـــەحکــومـــی تۆ

 

ئـــەمــڕۆ کەسانــێک سەر دەدەن ، هــەر بۆ

سەردانی نـیگــایـە

بە تەلاری شـاهـی نەدا ، نــان و دۆی زێـد

( مەعدووم )ی تۆ

 

سووڕێ بخۆ بە چوار دەورا ، دیوان جمەی

دێ مـــــــــەرایـــی

سەر کەوتووە لەبەر پێدا ، پیا سەرکەوتوون

مــــــەعــلــومــی تۆ

 

(حاتەمی) یانە دەس دەدەم ، کەچی پێی

هەتکە جۆرێ هەم

چۆنی دەگێڕی ، هەر گێڕە ! دەڵێ : وەڵا

( بـــەوقـــوم )ی تۆ

 

( تــاوگۆزی ) لــــەم خەمـــی خەڵکـــە ، لادە

وازبـێـنـە بێ کەڵکە

وتم : نا،کەیلم بۆ چابوون،واش بی لای خوا

مــــــەحــرومـــی تۆ .

 

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٣/١/٢٠١٩

 

کەژدووم : دووپشک . ڕێش : پێوەدان

نێش : ئازار . مەعدووم : مەولەوی شاعیر

بەوقوم : بەدقوم ، شووم .

 

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved