برووسکە خەیاڵی ( دایک )

 

پـەریـزادەی خوا ، سووتام لە دووریت

پەروانەی ڕۆح بوو ، شنەی سەبووریت

ئــاخــرعەشــقی تــۆ ، بۆ خانــەقای دڵ

دڵـــــی مـــردووشـی ئەهـێـــنـایـــە کوڵ

جــارێ سـەربـدە ، خـەونــە یا خــەیاڵ

بـاتێر ڕای مووسم ، تەوێڵ گۆنای ئاڵ

بـەڵــێ ، فریـشتـەی سەرزەوی خودای

لە هەرچی تامی ســەرئەرزە جودای !

بـۆتــامـی ژیـان خــۆشــتــریـن چــێـژی

خۆت هەیـڤ و هەتاو،خۆت گەلاوێژی

خـەونـێک سەربـدەو ، بمگرە لەکۆش

کوا تەمەن تامی ، تیاماوە بێ تۆش ؟!

ئـێسـتـاش بە شـنـەی ، یـادت دڵـشادم

شەرت بێ تا قیـامەت ، نەچی لەیادم

تـوخـوا سـڵاوم ، قــەبــوڵــکـە ( دایە )

شایستەی بەهـەشـت ، لەژێر پـێـتـایـە .

 

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

١٣/٣/٢٠١٧

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved