بوون .. !

 

بوونـت ون نەکەی لەم جەنجاڵی یە !

ئـێرە کەی مـــــــاڵی مرۆی حاڵی یە ؟

 

وەرە ســەرداخە ! داخە ســەری من !

ئــەوڕۆکە کــێـوی پـــاشـــای ماڵی یە !

 

شـــایی و لــــۆغانی سەرچــۆپــی کێشە

کێشە هەر کـێـشی نــــابـــەدحـــاڵی یە

 

چـێـرە تــــاڵــــێـــکـــی غـــەوارە بـەدڵ٭

نــاوی شای شیرین ، شەکری تاڵی یە

 

کەماڵ هەرخوایەوهەرزەش پێی وایە :

ئـــەو کەمـاڵی یـــە ، خــــودکـەمـاڵی یە

 

بێ ئـــاگـا ! مـــردن لـــــە پــەنا گـوێ یە

خەریکی نــەخــــشــەی هەزار سـاڵی یە

 

من بــە تەفـــسیری (خاڵ)ێ ڕانــــاگــەم

هەیـــەخاڵی یەو ژین خــــــــاڵ خاڵی یە

 

ئازا کـــەی چــــاڵی چــەوتی کارێــتی ؟

بـــەزیـو پــــــــلانــی ڕێــــی چاڵچاڵی یە

 

(لە سـەرقاڵی )یەو ( ســــەرقاڵی ) قاڵە

قــاڵ نابــــێ و بــــــۆنـــــاو قــاڵە قاڵی یە

 

هــەرگــیـــز بـــوونی خۆت لەم بازاڕەدا

بەکەس مــەپــــێـــــوە کــــرچ و کاڵی یە

 

تاوگۆزی ( بێوەی )بژی (بێ وەی) بە

عاقــڵ و عـــاشـق ڕێی کەی خــاڵی یە ؟

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٧/٧/٢٠١٨

 

٭ چێرە : ڕوو ، شێوە ، سیما ..

غەوارە : بێگانە ، نامۆ .

 

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved