جاڕدە مرۆڤی ..

 

مەردبە گورگ مەبە لە پێـستی مەڕدا

کاوێــــژکەر  مەبـــــە دایـــم  لەپەڕدا

هـــــەوێنی چاکەو شەکری ڕاستی بە

ئــەهریــمــەن مەبە لە شوێنی شەڕدا

سۆزو ئـاوازی ( خۆیی ) بوون بـچڕە

هەڵــمـەجەڕێــنە کــلــکــت لـــەگەڕدا

ڕۆحـێـکی وشــک و دڵ بـریـنـگی بۆ

دڵ ئــــاوەنـــیــابــــە لــــەزاری تەڕدا

خـــۆڕا لایــــەنی ئــەم و ئــەو مەگرە

ئــــاوەز هــــاوئـــاواز لــەکاتی سەڕدا

غــروور ئـــادەمـی دەکا بەعـیـبـرەت

لـــــەخـۆی تـێـنـاگــا لـــە زەڕە زەڕدا

پـێـوانــەی خـۆت و خەڵکی وا مەکە

ئـــەژمـاری شـــۆرەت بـەزیوو زەڕدا

تانجی کەس مەبەو ڕاوی سەری کەس

حەقــبـە ڕۆژی داد لـــە چــــاخ و لەڕدا

جـــاڕدە مــرۆڤـــی بــەشـــان و شکۆ

نــەنــگـیــیـە بـــژیت لە حـاڵی کەڕدا

( تاوگۆزی ) ڕێگای حەقـیـقـەت بگرە

نــاخی بـــاخی بە لـــەمــیوەی فەڕدا

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

شەوی ٥ لەسەر ٦ ی ٢٠٢٠

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved