| ||
دایک .. بەرامەی گوڵاوی گێتی .
دوو کانـیلەی بەردەم ئاسۆی ئەوینن ، دووچاوی تــــــــــــــۆ بەهەشتیش مەستی دیدارت بۆی میـسـکە بـۆی نـاوی تــــۆ ســوکـنـایــی ڕۆح ، دڵارایــی ، تــەزووی نـیگـای چاوتـــــــە ئامێزت جۆلانـێـی عیشقەو ، پەتی زوڵفی خاوی تــــــــــــۆ نــیــشـــتـــمانی شەکـرو شــیلە لــێــوی تۆیـەو ، ماچـێــکی هەوێنی سرەوتی جانە و ، بۆ گـەردوون گوڵاوی تـــــــــــــۆ بـاشـتـرین زانـکـۆی جیهانی ، پەروەردەو پەیڤی نــــــــــەرم خواردنی شـاهــانـەش ناگا ، بە پەپکەو پـــڵاوی تـــــــــــــۆ خــۆشـــتـریــن گـۆرانـــی گــێـتـی و ئـــــاوازی ، لایـلایـەتــە چ ئـەفـسوونـێـکە ڕاماوم ! قەت کۆن نابێ باوی تــــــــــــــۆ گـوڵ ئەگـەر نــازی جــوانــی بـەسەر ئــێــمـــەدا دەکــــــــــا وا سـەری لـە ئــاسـمـان دەسـوێ ، گـوڵ شـکـۆی لاولاوی تۆ هەڵمی هەناسەت کەشووشەی دڵ و دیدەم تەم دەکــــــــــا دڵـێکی لە سەر دەکـێـشم ، نـمەی چون جواناوی تــــــــــــــۆ تــا پــەســــڵان قــەرزاری تــۆم و ، چـی دەکــەم نـادرێـتـەوە بـە تەخـتـی سوڵـتـانی نـادەم ، تـاجی من کڵاوی تــــــــــــــۆ پـێـت بەر هەر شوێنێ کەوتبێ ، تـۆزی سورمەی چـــاومــــە ( تاوگۆزی ) لەلای بەهەشتە ، جێ مۆری پێڵاوی تـــــــــــــۆ .
عبدالرحمن تاوگــــــــــــۆزی . ٢٠/٦/٢٠٢١
| ||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
| ||