دونیا دەورانە

 

دونیا دەورانە یەک سەرەی ، یەک سەڕەی

یەک تــا بـیـڵـێـن : کەرتـرە ، بـەرزە زەڕەی

 

چ (دەم)ێکە تا(دەم) بێ، هەر (دەم) دەبێ

دەیدەمـێـنـێ لـە خـۆی دێ بـەزمی زەڕەی

 

هـەس بـە دەیـان پـەنـدی زەمـانـە ، وەلێ:

تـێــنـاگــات و  بـۆ : شـۆرەت مـلـە جەڕەی

 

ئـەرێ تـامی خـۆ دەرخـسـتـن چـییە چی ؟

خێرە نـەوت و فـیتی ئـەو هەمـوو شەڕەی

 

خەمی حەیای دونیات نـیـیـە ئەی قیامەت

زاڵـــم و زوڵـــمـیــش ڕۆژێ دەدڕێ بــەڕەی

 

(ئەبوجەهل) و (ئەبولەهەب) چییان برد ؟

(ئەبو زەڕ) یش تا پەسڵان چەرموو پەڕەی

 

بـچـۆ ســـەیــــری ئـــاوێــنـە و خـۆ بـبـیـنە

دووچڵ ئێسقان، سرنجێ خوێن ئەوگەڕەی

 

لــەکــەداری ڕەوشــت بــۆ هـــــــەوا بۆچی

سیـفـەت قەڵـبی وەک ئەو یەکانە و دەڕەی

 

( تاوگۆزی ) دونـیـای تـەڵاق دا سێ بەسێ

(حەمدەنـلیلا ) دووری ئـەو کوێر و کەڕەی

 

بـۆ پـارە و پـلە مـلـکـەچ نــەبـووی ، نابـی !

لـە حـەق وتـن سڵ نـاکـەیـت و لەو پەڕەی

 

پیاوی کەس نیت و ، بێباکی لە هەر کەس

دوور لە ئـەو (قیل و قال) و قاڵ و نەڕەی.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی .

١ / ١١  / ٢٠٢٢

 

۱ - دەم : سەردەم .

۲ - دەم : تا دەمی هەبێ و بەقسەبێ.

۳ - دەم : گەرم دەبێ .

٤ - دەیدەمێنی : درۆ دەکات.

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved