( فیرعەون )یش بیت .. !

 

بەخوا ئەگەر( فیرعەون )یش بی ،خاوەنی تـاج و کەونـیش بی ..  لـەسەرهــەورەکەی خەونیش بی ،خۆت(تان و پۆ)و، هەرخۆت

کەڵکیتی تەونیش بی .. !

دونیا بـەساقـەی سەرت بێ .. بەرگ پۆڵاو

لەبەرت بێ .. سەرزەمین باخی بەرت بێ ،

ڕیـابـازان ، کێ ئیشکچی  کۆشک و خــۆو دەوروبەرت بێ ..!

قاسەو کاسەت ، پڵاوو پیاسەت ،پێناسەت

لەو سێوو بەهێ و گیلاسەت .. لە ئەو هەموو دەنگوباسەت .. چی دەکەیت و چی دەکێڵی ! ساتێ هەردەبڕێ هەناسەت.

پرسیوتە : کوا کاری خاسەت ؟

وەرە .. بفامێ و هۆشت بێ ،خۆبەو ژیانی خۆشت بێ ، شیری هۆشیاری گۆشت بێ ،

بۆچی سەری زرکەتاڵی پڕلەقاڵی بێکەماڵی

سەخۆشت بێ ؟؟؟

هەرماڵی زێڕین چێ دەکەی ! بێخەبەری زۆرت نەماوە ڕێ دەکەی !

ڕۆژێ هەمووی دێتە کۆتا .. فلسێ نابەی لەگەڵ خۆتا .. بەر لەگەشتن خۆت بگۆڕە ،

بەخوا دەتخەنە ئەو گۆڕە .. !

 

 

            عبدالرحمن تاوگۆزی

            شەوی٢٧/٨/٢٠٢٠

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved