حەزرەتم ، یەعقوبی تۆم .. !

 

( یەعقوبی کەنعان )م ئەمن لەدووی ( یوسف ) ئاخمە

ســووتــــــاوە دڵـــی داغــــدارم ، وا بـڵـێــســەی نـــاخمە

 

فــوو مــەکەن لە گڕی ناخـم ، نەک بـسووتێ دەوروبەر

مــەجـنـونـی وێــڵـی بـیـابـانــم ، بــرژام ئــۆف و داخــمە

 

دەردی دووری ئەو کوشتوومی،لێڵایی هات چاوەکەم

چـرکەسات برووسـکەی یـادی ، هـەر تـێـزاب و زاخمە

 

قــاچـی ئــۆقــرەیــیــم شـکاوە ، ڕێـنـادا ڕێ تــەی بکەم

لە حەیـبـەت وەسڵ و ژوانی ، گـیر لە ئـاسـمان شاخمە

 

بـێـتـو سـۆراغی بگا پـێـم ، کەسێ (دی)ویە بە نـیگاش

وا دەزانـم ( سولـەیـمان ) م ، ســەرزەمـیـنـیـش باخمە

 

شـنـەی شـەمـاڵـی گەر بـێـت و هـەڵـبـکـا بـە ڕووی مـنـا

ئـاگــری هـیـجـران و دووری چـوار وەرزە لــەیـــلاخمە

 

بـیـگـرم ڕۆژێ لـە بـاوەش،(یوسـف)ی مـن گـیـانـەکـەم

وا دەزانــــم : ئــادەمـی گــشــت هـەڵـــگـری بـەیـداغمە

 

چاوو هەنـاسەو دەنـگ و دڵ ،وا بـە جارێ ماڵ وێران

لـە سـروە و چـپـەی درەخـتـیـش هەمـیـشـە سـۆراغمە !

 

تۆ لەکوێی (حەزرەتی ڕۆح)م،خامـۆشە دیوانی دڵ ؟

چــراخــان تــاریـکـسـتــانـــە ، شــادی دڵ قــاچــاغـمە !

 

شـیـن و زاریـمـە بـــە زار و ، دڵ بــرژاوی دووری تــۆ

گـــەر بـگــا ڕۆژێ کـراســت ، مــژدەی چـاوی سـاغــمە

 

شکا شووشەی دڵ بە یادی ، هەواڵی بـێت بـچمە لای

سـاڕێـژی چی دەردو ژانـە ، پـۆشـتـەیـی و پـەرداخمە

 

(تاوگۆزی)دڵی یەعقوبت دی(حەزرەت) یوسفی شەم

بـڵـێ : ئـــەمـڕۆ جــەژنـی مــنـە ، پـرشـنـگـی چـراغـمە .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

١٩/٥/٢٠١٧

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved