هەی ڕۆ ... هەڵەبجە

 

هەی ڕۆ یـاران ، نغرۆی شینە هەڵەبجە

هەی ڕۆ ڕەشپۆش بەرگی شینە هەڵەبجە

 

دەردی گران ، بـــێ دەرمـانـە زامـەکەی

هەی ڕۆ هیلاک ، مــاتــی ژیـنە هەڵەبجە

 

(کل)ی عەنبەر، مێخەکی حەبـیـبەوشەم

هەی ڕۆ بــێــنـاز ، مــاتەمـینە هەڵەبجە

 

وەلی وگۆران، مەولەوی و احمدموختار

هەی ڕۆ تووڕەن ، کەغەمگینە هەڵەبجە

 

کــانـی عاشـقان ئــاوی عەشـقی لێ بـڕا

هەی ڕۆ بـێکەس !خاکی ڤینە هەڵەبجە

 

پێنج هەزار ڕۆح ، وەکو پەپوولە فڕیـن

هەی ڕۆ دۆسـتێ، هەرزەنگینە هەڵەبجە

 

شــنــەی شارە ، پەیــامەکەی شـــنــروێ

هەی ڕۆ ڕابـــن ، مەیلی تینە هەڵەبجە

 

( تاوگۆزی )بێ : گوڵ و گوڵاوی گوڵان

هەی ڕۆ نـاژی ! خۆ یەقـینـە هەڵەبجە .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

١٤،١٥/٣/٢٠١٧

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved