| ||
هیچە .. هیچ .. !
هیچە دونـیا ســاخـتـە گـوزەر کۆڵت هیچ هیچە تـۆشـە تـووشـی گـۆڕی چۆڵت هیچ
بۆ (دەخیلە) دەخیلە بـەس دەخـڵی شووم هیچە هەوڵ و پـاروو پــارەی مۆڵت هیچ
ژیــوارێ هـەرتــێـکـەو تـیکـەی تــامی تــاڵ هیچە هـەواو ، ڕێـی هــەزاران قۆڵت هیچ
سەر تاوێ سەر ، تاوێ لـەخوار ، دەسـتەمۆ هیچە کەچی و (کەچ)ی کاری سۆڵت هیچ
مــردی خــامـێـکی بـێ بـاخـەڵ بـەرگـی تۆ هیچە بــــاخ و بــــــــەری داری پۆڵت هیچ
هـەراو هـاوار ! داوای ژین بێ دەردی سەر هیچە کـاری بـــۆ ڕیــایــی ( بۆڵ )ت هیچ
ڕەنـجـەڕۆ ڕۆژی ( تـکـا ) بــتـکــێ تــکـات هیچە ئــێـرەو تـەخـتی نەرم و نۆڵت هیچ
بــەڵا بـارت ! ئـەگـەر پـەســنـی یــار نــەبێ هیچە وەڵا ، لـــــەوێ بــــۆڵــە بۆڵت هیچ
( تـاوگۆزی ) نـەکەی بۆ دونیا گیان بدەی ! هیچە یاری و بـیـلـلا چەپڵەی گۆڵت هیچ.
عــــبــدالـــــرحـــــمــن تـــاوگــــۆزی . شەوی ٢٩ لەسەر ٣٠ی ١ی ٢٠٢٢
| ||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
| ||