هەرزان بازاڕیی سەر

 

هـەرزان و بــەلاش لــەبــازاڕ ســووکە سەر

شکـا سەدجار ، نـاهـێـڵێ دیـار تـووکە سەر

دەســکــەلایــە بــۆ هــەر لایـە بــەرشـــەقە

خانەی ئاشووب سوچی فیتنە کووکە سەر

بـای دەدا  لــەمـلا یا لـەولا (سـەر) کەوتوو

لـە دیـوانــا شەق شـەقـێـن بـە نووکە سەر

وەک عـەیـارێ عەیـارەی پــڕ عەیـب و عار

ســەری شـۆڕی دەویـت گـۆڕی بـووکەسەر

چاو بە پـیـاڵـەو دڵ بە فەرشـی پــای دەکا

دەڵـێ مـیـرم بۆ حـەزی شـەق زووکە سەر

لـەشی نوقـمـی ئارەقەی شەرمـەو  کەچی

ئـەڵــێ هەڵــدە لــە شـکـۆم  بچـووکە سەر

لــە ئـیـنـجـانـەی تـەمـەنـیـدا نــــاڕوێ گوڵ

یــا دڕک و داڵ ، یـا گـرگـن خـڕنووکە سەر

گـول و گـەڕ بـوو ، نـەیـشـۆری ئـاوی حەیا

دیل و دۆڕاو جێی چـەپۆک چڕنووکە سەر

کـەم بەهـایـە ، بـەو دان و دانـە تـێـکـەوت

شـوورەی شـێـوا بـەو دار و دەنـووکە سەر

( تاوگۆزی ) قـەڵـەم قـەنـدیـل و دەمـاخی

قەڵای قەدر و هەم خانەی پەرتووکە سەر.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٩ / ١٠ / ٢٠٢١

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved