کاکە .. دادە ، تۆش بەفری بە .

 

وەرە چاوێ لە بەفرکە ، هەر بەکپی ، سپی سپی

بۆ زەوی و خەڵک چپەچپی .. بەزاری حاڵ ئاوا دەڵێ :

ناخ و دەری تۆش چەرمووبێ ، هەمیشە زارت

فەرمووبێ .. لە سپی یەکان ئافەرین کەو ، ڕەشەکانیش مۆچیاری کە ، باس و پەندی هۆشیاری کە ، بڵێ وەرن وا نەرم بن ، پڕ شەرم بن ، من بەم کەشە سارد و سڕە .. خـەڵـک پـێـشـوازیم لێ دەکەن ، لەکوێ باریم ئەو ناوە لەخەڵک پڕە ! گوێ نادەنێ و ، یاری دەکەن . کاکە دادە تۆش بەفری بە :

( دەم و دەست و ، دڵ و داوێن )خاوێن خاوێن،

کەسێتی خۆت قەد ڕەش مەکە .. مەردایەتیت بۆ هیچ (سان)ێ بۆ سانییەک دابەش مەکە..

 با بەفری بێ دەرو ناوو ڕێگاو هەنگاو ..

هەتا ناو بی ! نەبی بەدناو ..ئاوا بژی سەرت تاج

بێ ، نەک گەراج بێ ، بۆ خراپە بۆچی باج بێ ؟

بۆ هەرزەگۆ بۆ هەڕاج بێ ؟

هەر بەفری بەو بەفراوی بە .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی .

پەخشانێکی ئەلعانێ و سەرپێیی .

شەوی ١٧ / ١ / ٢٠٢٢

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved