کەم بایی .. !

 

کـەسـانــێـک گوایــە : زرنــگ و زیـتن

دەم هەراش ، بەلاش ، شڕ دەم پلیتن

فەرشـی درۆیــان تـا نـەخـشـداربـێ !

بۆ تەون و تەنـیـن خـۆیـان کـەڵـکـیتن

( فـیـت )ن بـۆ کــاڵای بـاڵای درۆیــان

نـەشـیـاو کـاوێــژی کـای فات و فـیـتن

هەر ( چیت )ن هەرگیز نابنە ئاوریشم

بـۆیـان مەسـووتــێ تـوخـوا هەرچیتن

درۆی شــاخــداریــان شــاخــی درۆیە

پـەرێـز دوور بــڕۆ هـەر کـاتـێ دیــتــن

توخـنـیـان نـەکەوی ! بـۆوەی نەکەوی

بـیشکەون بێعار ڕووی قـنـج و قـیـتن

ئــاوی ئــابـڕوویــان لـــە ڕوو تــکــاوە

بە ڕاست و ناڕاست خاڵی سەر پـیـتن !

مـاڵـی درۆیـــان مـەعـلـومـی گـشـــتـە

لە ئـەغـیارەو خـوێــش هەرکە پرسیتن

قـســـە لــــەق و لـۆر بـۆ مـەرایـی  ڕۆژ

حەیـفـێ ! مـەقاش و شەمچەو کبریتن

(تاوگۆزی)ئەڵێ : مەردبەو حەق و ڕاست

دووربـــە لـــەوانــــەی ، دەردن دەویـتـن .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٣١/٧/٢٠١٩

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

فیت : ڕێک ، پڕبە بەر.

چیت : جۆرێک قوماشە.

دەویت : بێ شەرم و ئابڕوو .. .

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved