کەشی ( کەش و فش )

 

بـۆ سـاتـێ هـاتــووی چـیـیە ئـەم هەرا

بــەرگــی ئــەبــەدی نـــاکــەی بــە بەرا

سەد کیسراو قەیسەر هاتن و ڕۆشـتـن

وێران و خاپوور چەند کۆشک و سەرا

ئـەم بــەزم و ڕەزمـەی ژیـانـت لـەچی

چەند شێر زەلیل بوو لە بەرپـێی کەرا

مۆری تەختی(کەی)،کوا کەی،لەکوێیە

خۆ موڵـکی نەمروود چـوو بە هەدەرا

هەزاران هـیـتلەر بـوون بـە حیکایەت

چەند فیرعەون هاتن ، کەوتن بەسەرا

ئـەو شـۆڕە سوارەی لـوتـبـەرزی نواند

سەرگـەردان و وێـڵ لە دەشت و دەرا

کەش و فش و فیز،کەشی بەسەرچوو

سـبـەینـێ ( کـفـن )ت دەکـەن بـە بەرا

خـۆ نـوانـدنــت لــەم کــۆڕ و لــەو کۆ

چون گـورگی لەنـێـو بـەرگی بـەشەرا

بـۆ ئـافــەریـنـێ ( ڕازی ) ئـەم و ئــەو

خۆ بووی بە ( ڕاز )و وای لە دەفـتەرا

دووچڵ ئێسقان و پلێ گۆشت وخوێن

لـەوە زیـاتـر چـیت ؟ وای لـە خـەتەرا

هەیبەت سوڵتانی ، یا سوڵتان هەیبەت

بێ بـار لــە ( بــاری ) وای لە سەقەرا

بـۆ نـیگـای چـاوێ ، نـیگـار مـەفرۆشە

وای لــە باخـێـکـی زۆر بــێ سـەمەرا

من بۆ خوا وتم ،هۆش یار نە هۆش بار

نـاوت تــۆمـــارە و ، وای لــە قـەدەرا

( تاوگۆزی ) نەکەی لادان بە لا ( دان )

کێ سـەری داوە ! وا لــە ( کــەسەر )ا .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی .

٢٢ / ١ / ٢٠٢٢

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved