کۆچی کوردان

 

کـــۆچــی کـــوردان کــۆتــای نـایـە یــارییە

سـەری تــۆپـی گـــەمــەی بـێ سـەرداری یە

چی شوورەیی و شەرمێکە ، بوون بەتۆچی

کــە ڕۆڵــەی خــۆت بــەقـــیـن و بـێــزارییە

ئـــەوی مــاوە تـــولـــە ڕێــیــەک شــــک ببا

لای تـــۆ نـــابـــێ ! مــانـــەوەی نــاچــارییە

بــەهـەشـتێ دوژمـن تـەمـای دۆزەخـی بوو

ئەو نەیـتـوانی و ، تــۆ کـردت بـەو دیـارییە

تەخت و تاج و گەنجـینەت بێ گەنجی خۆ

تـێـنـاگـەی بـــۆ ؟ یـاخـود ئـــەوجـی لارییە

وا بـێـگـانـەو بــێ گــیانـیـش هاتۆتە دەنگ

تــۆ نـــــاژنـــەوی ئــەم گــەلـــە هـــاوارییە

پــەڵـــەی هـەڵــەی نـێـوچـاوە ، یا نابینای ؟

بــێــخـــەمـــی وا پــــیـــر و زاڕۆت زارییە

دەردەداری کــوا حـەکـیـم و چـــارەکـەت ؟

سەرخـۆشـیـت و سەرنـەخـۆشـیـت کارییە

مــێـــژوو پــەنـــدی زۆری داوە ، تــێــبــگە

تەخت و بەخـتی کێ تـا پـەسڵان سوارییە

بەشانـامـەو شـاجوان و مـۆدێـل و کـۆشک

نـابـی بـەشــا ! شــەوکـەت خـزمـەتـکارییە

ئــاهــی مــەزڵــوم تــام و تـــەلار تـێـکدەدا

هــەر لـەسـەر بــوون ، وەڵــڵا دەردەدارییە

جاڕی کـوردان وانــە و پـەنـدە بـێرە هۆش

بـە بـچــووکی ، گــەورەیـی و ســەردارییە

ئـاو لـەئـاشـی زوڵــم هـەڵــکـەی باجـەکەی

یـەخـەت دەگــرێ و بــەبـیـلـلا قـەرزارییە

( تـاوگـۆزی ) تـۆ نـاخـت دیوانی خەمان !

کەم تێدەگاو داوای تـۆش لای (باری ) یە .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

١٢ / ١١ / ٢٠٢١

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved