کورد نەژادم

 

کــردگـــارا هـــەر خــۆت بـــوونـــــت پــــێــداوم

کوردی ئــەژداد ، هــەر بە کــوردی خولــقاوم

 

دیــن و تـیـن و بــیـن و ژیـن و ڤـین و دڵ

کـوردسـتـانـیـن ، کـوردی نـەخـشــیـن هـەنـاوم

 

گـڵ و دڵ و گــوڵ و چــڵ و تــۆزی خـاک

ئـامـیـانــی ژیــن ، کـلـن بـۆ پــێـڵـووی چــاوم

 

دەنـگ و ڕەنـگ و سـەنگ و زەنـگ و زمانـم

کـوردانــە یـە ، کــــوردی گـــۆیـــە تــــا مـــاوم

 

مــاڵ و حــاڵ و ســاڵ و قــاڵ٭ و مــنــاڵـــم

کـوردی نـەژاد ، خــاکــی : مـانـگ و هـەتـاوم

 

شـــــارو وارو یـــــارو بــــــارو زارو کــــار

کـوردیــیــانــەن ، دایــنــەمـۆی تــیــن و تــاوم

 

بەرگ و مەرگ و جەرگ و دڵ و بەجەرگـیـم

ڕێــی کــوردانـــە ، کــاری مـــەردانـــە بــــاوم

 

مـان و نـان و ژان و جـان٭و پـەیــمــانــم

کـوردی بـوونـە ، کـوردی ڕەنـگ دەرونــاوم

 

سـازو ڕازو نـازو گـاز٭ی ( تـاوگـۆزی ) :

یـەکـێـتی و یـەکـبـوونـی کـوردە هـەنـگــاوم .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٢٩/٩/٢٠١٧

 

٭قاڵ : قاڵبوون،پێگەشتن. ٭جان گیان. ٭گاز: بانگ

 

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved