کورد .. خۆیەتی٭  !

 

گــەورەتــریــن دوژمـــنــــی کــــورد خۆیەتی

بــەردەبــاز ، پـشــتـی پـەیـژە و پـرد خۆیەتی

دەسـتـەمـۆیی کەڵکی کامە ؟ ( کـام )ی چی !

شـەرمی شـکۆ خـۆی بـە خـۆی کـرد خۆیەتی

خۆڕا ( کـامـیار) ! بە ( کام یار )دێـتە مەیدان

لـــە دەس شــکــانــا ، دەســتــوبــرد خۆیەتی

( پـێـش وازی ) بۆ (پـێـشوازی) ، بـێـجا گەرم

دۆڕان و پــیـت ، دوژمــن چـی بــرد خۆیەتی

(کـێـبەرکێ)یە ، (کێ بەرکێ) دێـنی (دێوان)

( دیوان )ی خـۆ ، هەر چۆڵ و  ورد خۆیەتی

ناحەزان چوار ! خۆی بەخۆی چل پارچە بوو؟

ڕەوشــــی تـــاڵـــی بــێ ورد و کرد  خۆیەتی

مـاڵ وێـرانی و دەردی بێ دەرمـانی حـەیف !

سـاڵـــەهــایــە بـــێ خــەوو خــورد خۆیەتی

بــەرامــەی چـی گــــەل و زمـــان بــەهــــاری

کورد(بۆ)ی خوێن ، بێ عەترو بخورد خۆیەتی

( تـاوگۆزی ) پـەرت بـە پـەل و پـەرتـەوازەی

بـەشـاخ نــابــێ ، ئــا : گـاڵ و گـرد  خۆیەتی .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

 ٢٦/١//٢٠٢٢

 

٭ وتەی ڕۆژهەڵاتناسێک :

( گەورەترین دوژمنی کورد ، کورد خۆیەتی ).

کام : ئومێد .

پیت : پیت وفەڕ ، کەڵک و بەرهەم .

خورد : خۆراک و خواردن .

دێوان : کۆی دێو .

پەرت : پەرێشان .

پەل : لق ، بەش بەش بوون .

ئا : بەڵێ .

گاڵ : هەرزن .

گرد : یاڵ .

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved