کورد .. و .. مێژوو

 

پیرە مێژوو ، ئاوا دەڵێ :

لەو ڕۆژەوە کورد خوێندوویە ..

لـە وانـەکەی ( بـیـرکــاری ) دا ،

بابەتی : ( کەم  ) ، ( دابەش ) ، ( لێکدان )

نـمـرەی بـەرزو نایاب بووە .. !

بـۆتــە چەپڵـە لـەمـلاولاوە .. !

( سەد لەسەر سەد ) ئافەرینی لێکراوە .. !

وەلی ، دەڵێ : کە گەشتۆتە بابەتی ( کۆ )

لەو ڕۆژەوە ، تا هەنووکە تێناگات و ..

فێری نابێ و ( کورد ) هەر کۆڵە .. !

چرکەیە پەی پێ بردبێ ، بۆ نەگبەتی

خۆی داوێتی لە سەری خۆی :

( مشتەکۆڵە ) .

 

تاوگۆزی ١٩/٤/٢٠٢٠

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved