| ||
مەترەکەی خودا ... !
خۆتبە .. بێ نمایش. گورگ مەبە لەپێستی مەڕدا ..! شورەیی و شەرمە دەست لەسەر سینگ بۆ سان و سوڵتانێک و .. !؟ دڕندە لەئاست نەدارو هەژارێک دا .. !؟ بۆ پاروویەک ..شکۆوشەوکەتت بەدیوانی نامەرددا مەدە .. مرۆڤبەو دڵت هەبێ : بە( لەرەی گیایەک ،سەمای گوڵێک، شنەی شەماڵ ، نەوای نەی، جریوەی ئەستێرە ، نەغمەی بولبول، نیگایەک، نیگارێک ، ئاهی مرۆڤێک ، ڕوانینی گوربەیەک ، بزەی زارۆیەک ..هتد ) چێژ وەربگرە ، لە مرۆڤ بوونت .. چونکە ( مەترەکەی خودا بەدەوری لەش و لارو قیافەدا نییە ! بەڵکو بە دەوری دڵدایە ) تکایە با دڵت هەبێ دڵ ..
تاوگۆزی شەوی ٢٩/٤/٢٠٢٠
| ||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
| ||