کردگارا ...

( موناجات )

 

هــیوای ســپــی دڵ هـەرتـــۆی نــیـازە

نــاو لــەپـــی داوام پـــــڕ داواو ڕازە

 

پشت بەستن بەتۆ : درزو شەمچەیەک

دەکـا بــە شـــەم و دەروو دەروازە !

 

بۆ هەر گـرفت و لەمـپـەری ڕێ یەک

دڵ بـۆ حـزوورت دێ خــۆش ئـاوازە

 

تۆم هەبـێ بەسمە کەس و فریادڕەس

دەرمــانــخانــەکــەی تــۆ چــارەســــازە

 

ئاونگی سۆز و میهری ( بێچوون )*ت

تـەڕتـەڕی کـردووم گـۆڤــەنــدی نـــازە

 

تـەقـەم لـە دەرگـای بەخـشـیـنـت داوە

ناچـێـتـە لای کەس ؟ ! بـچـێ لاوازە

 

نـمـەی ڕەحـمـی تـۆ بــاران لە ڕوویـا

کەم و کپ و کورت ،کاڵ بێ ئەندازە

 

کێ لـە ئـاســتـانــەی تـۆدا وەسـتـابـێ

پـــەیـــاپـــەی دڵـی لــێ ئـــەدا تــازە

 

سـەرسـپـاردنـیـش بـە دیـوانـی کـەس

ڕۆشـتـنـە بـێ دڵ ، ژیــن پـەرتـەوازە

 

بـێ هـیـوا بـوون و یـاخی بوون لەتۆ

مـــرۆی بــــێ دڵ و ڕۆح لانــــەوازە

 

( تاوگـۆزی ) بە ڕۆح چرای ئومـێـدی

دەگڕێ ڕوون وگەش ڕۆشن بە(گازە).

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

١٠/١١/٢٠١٧

* بێچوون : بێ وێنە

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved