پەند ..

 

دەڵـێـن : گەنـجـێـکی بایی و دەوڵەمـەند

دەچـێـتــە بــەردەم پـیـری بـەهــرەمـەند

بــە قەسدی ( گاڵتە و بەزم و تەشقـەڵە )

بـەو پـیـرە دەڵــێ : گـەنـجــی ســوکەڵە

(دووشت)هەن پڕو (دووشت)یش بەتاڵ

دەیــزانی بــیـڵـێـی ! پـیـری کــۆنــە ساڵ

زانــــاو حـەکــیــم و پــیــری ڕۆشنــبــیـر

دەمـودەسـت لـــەویــا هــێـمـنـانـەو ژیــر

دەڵـێ  ڕۆڵـــە گـیان ئـەو دوانــەی پــڕن :

(مێشک)ی مامەی خۆو (گیرفان)ی کوڕن

( دوو بـەتـاڵ ەکـــە )ش  بـیـزانــە ڕۆڵــە :

( گیرفانی من ) و ( مـێشکی تۆ )ی چۆڵە

( تاوگۆزی )ش ئەڵــێ : شـیلـەی گوڵان بە

بـــە کـــردار بـــدوێ و ئــــــاگـــای دڵان بە.

 

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

شەوی ٣٠/٣/٢٠٢٠

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved