(  پارە و  نوێنەری و میللەت )

 

شـێت و شینی پارەی مۆڵ گێلی کردووین

بـــێ نــقــەیــی وا بــە مـــۆدێلی کردووین

سواری کەشتی دەنگتان بووین دەنگمان نییە

هــێـزو هـەزەی پـردو پـێـشـێلی کـردووین

ڕوومــان نـیـیـە لـــە ڕووتــانـــا دەرکـەوین

ڕووزەردی لــــە سـۆراغ و تـێـلی کردووین

پەڵـەیـەکــــەو مــێـــژوومــــانی سیـیا کرد

دۆڕاین نـاحەق فـێری قـوڕشێلی کردووین

وەکـو ئـــەوەی مـــرۆڤـبـوونـمـان  چۆڕابێ

بـێـدڵ لـــەئــێــوەو خزم و ئـێلی کردووین

بـــێ گـڵــۆپ و سـتـوونــێـکی ژەنــگاویــن

بێ هەست و سۆز ،ئــا بەدارتێلی کردووین

زیندە مــردووین تـەڵـقـیــنی خۆ دادەدەین

ئـیمان ویـژدان بێ گیان بە کێلی کردووین

هەندێ شاخ بووین بەدەنگ بووین ئێستا دەبەنگ

داوەشــیـانــە ! هــەوا جــاحـێلی کردووین

دێـوی دەهـۆڵ کوت ، دێـوانـەین لـە دیوان

بۆ چای وان بە دارچینی و حێلی کردووین

سوێندمان پووشێ ، بردی بـای بـێـوەفایی

گــەمــەی پـارە بــە هـێمـاو قێلی کردووین

چەپـڵــەی ئـێـوەی دامـاویـش بە خاوەنی :

(کارگەوکۆشک وڤێلاو ئوتێل)ی کردووین.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٢١/٨/٢٠٢١

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved